ناوی.pdf
هەندێک لە ناوی گوند و شارۆچکە کوردیەکان گەلێک دێرینن و ماناکانیان لەبیرکراون، بۆیە بۆ
لێکدانەوەی ناوەکانیان پێویستمان بە سەرچاوەی مێژوویی و ئاشنایی بە زمانە دێرین و هەندێک
جار زمانە مردووەکان دەبێت.ناوی.pdf بە داخەوە زۆر لە سەرچاوە کوردیەکان هەوڵ دەدەن تەنها بە زمانی
بدەنەوە بێ پەنابردن بۆ سەرچاوەکان، ئەو ڕێگایە زۆرجار بە هەڵەدا ئەمڕۆ ناوی دێرین لەیەک
دەمانبات.ناوی.pdf لە هەمان کاتدا هەندێک جار مێژوونوسی کورد هێندە بێ باوەڕە بە زمانەکەی خۆی،
دەستبەجێ قبوڵی لێکدانەوە لەسەر بنەمای زمانی نەتەوە داگیرکەرەکان دەکات لەبری لێکدانەوە بە
زمانی کوردی و بە تایبەت زمانی دێرینی کوردی.ناوی.pdf بۆ نموونە هەندێك مێژوونوس بێ هیچ پرسیارێک
و گومان دروستکردنێک،ناوی.pdf ناوی "کرمانشاه" یان قبوڵ کردووە لەبەر ئەوەی کە ئەوە بۆچوونی
فارسەکانە لەسەر ناوەکە و بەوجۆرە بااڵدەستی سیاسی ئەمڕۆیان لە الیەنی زمانەوانی و مێژوویشدا
قبوڵکردووە. لە ڕاستیدا کۆنترین ناوهێنانی شاری کرماشان لە سەرچاوە ئیسالمیەکاندایە و ناوی
کرماشان لە سەرچاوە ئیسالمیەکاندا بریتیە لە )قرماسین، قرماشین( و چەند شێوەیەکی تر، نەک
)کرمانشاه(. بۆ نموونە حەمدواڵی مستەوفی، زیاتر لە شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت
کرماشان دەڵێت لە کتێباندا بە قرماسین ناوهێنراوە، سەرەڕای دەرخستنی ئەو ڕاستیە، ئەو لەژێر
کاریگەری فەرهەنگی فارسیدا، بە )کرمانشاهان( ناوی دەهێنێت.ناوی.pdf واتە )کرمانشاه( ناوێکی نوێیە و
بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێت ئەو ناوە دێرینە و هەر وەک مستەوفی ئاماژەی پێکردووە لە
.(بەڵگەنامە دێرینەکاندا، ناوی )قرماسین/قرماشین( ناوە دێرینەکەی ئەو شارەیە نەک )کرمانشاه
بەپێی سەرچاوەکان بارامی چوارەمی ساسانی، لە سەدەی چوارەمدا ئەو شارەی دروست کردووە.
پێشتر لە سەردەمی میدەکاندا ئەو ناوچەیە بەشێکی گرنگی واڵتی مید بووە، بەاڵم ووردەکاری
سەبارەت سەردەمی دێرینی ئەو شارە نازانرێت.ناوی.pdf عەرەبە موسوڵمانەکان لە ساڵی ٠٤٦ ز دا ئەو
شارەیان داگیرکرد و خستیانە ژێر دەستی خۆیانەوە. دوای ئەوەی عەرەبە موسوڵمانەکان گەیشتنە
کوردستان و ناوچەکە، زۆربەیان لە دوو شاری سەرەکی نیشتەجێ بوون؛ بەسرە و کوفە.
عەرەبەکانی بەسرە ناوچەی نەهاوەندیان گرت و عەرەبەکانی کوفە ناوچەی دینەوەریان گرت.ناوی.pdf